ئایدز كورتكراوه‌ی (Acquired Immune
Deficiency Syndrome) ناوی زانستی نه‌خۆشی یه‌كه کە زۆرتر لە ڕێگای سێکسەوە لە کوردستان بڵاوەی پێکراوە واته وونكردنی توانای له‌شی نه‌خۆش بۆ
به‌رگری له‌قۆناغه كۆتاییه‌كانی تووشبووندا. كه هێزه به‌رگرییه
سرووشتی یه‌كانی له‌ش داده‌ڕمێ و له‌ش له‌بارده‌بێت بۆ تووش بوون به‌زۆر میكرۆب و كه‌ڕووه‌كان و هه‌وكردن. دوای ته‌نینه‌وه نه‌خۆشی یه‌كه
به‌ماوه‌یه‌ك نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌نێوان چه‌ند هه‌فته‌و
چه‌ند ساڵێكدایه. كه ئه‌م ماوه‌یه ناوده‌برێت به‌ماوه‌ی هه‌ڵهاتن
(فتره‌الحچانه) له‌م كاته كه‌سی تووش بوو هیچ نیشانه‌یه‌كی تووش بوونی پێوه دیار نی یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌چاوه‌یه‌كی باشه بۆ
ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه تووش كردنی كه‌سانی تر به‌ڤایرۆسی ئایدز
(H.I.V) ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه
له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه ڕۆژانه چه‌نده‌ها كه‌س ئه‌مرن، به‌پێی
سه‌رژمێری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (40) ملیۆن كه‌س تووش بووه.
تووش بوون به‌ئایدز مه‌ترسیداره له‌به‌ر:
- به‌درێژخایه‌نی ماوه‌ی هه‌ڵهاتنی جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌گاته چه‌ندین
ساڵ هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ڤایرۆسی (H.I.V) به‌ڕووكه‌ش ساغ
ده‌رده‌كه‌وێت بۆماوه‌یه‌كی زۆر بێ ده‌ركه‌وتنی نیشانه ده‌مێنێته‌وه
له‌هه‌مان كاتدا بۆی هه‌یه چه‌ند كه‌س تووش بكات، له‌ناكاو قۆناغه‌كانی
تێكچونی له‌شی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ده‌ست پێده‌كات، لیمفه ڕژێنه‌كانی
ده‌ئاوسن و گه‌وره ئه‌بن ئه‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ یه له‌نه‌خۆشیه‌كه
- نه‌بوونی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی یه‌كه یان كۆنترۆڵ كردنی
- ئه‌م نه‌خۆشی یه به‌ر له هه‌موو شتێك نه‌خۆشی یه‌كی لاوانه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام تووشی هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی لاوی ده‌بێت به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی (15-24) به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه
ئه‌نجام دراوه له ساڵی 2005 دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ له‌ناوبردنی ئایدز،
كه لاوان سه‌رچاوه‌و به‌رهه‌مهێنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌رو پێشكه‌وتووخوازن
ڕێگاكانی گواستنه‌وه:
- له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێوان كه‌سێكی تووش بوو له‌گه‌ڵ
كه‌سێكی ساغدا به‌تایبه‌تی له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی
نه‌شیاو (غیر شرعی) واته له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا
- له‌ڕێگای خوێنه‌وه یان به‌شه‌كانیه‌وه بۆنمونه ( پلازمای خوێن ) كه پیس بووبێت به ڤایرۆسی
(H.I.V). 3له ڕێگای دایكێكی سك پڕ كه تووش بووه به (H.I.V) بۆ منداڵه‌كه‌ی
له‌كاتی سك پڕی‌دا یان له‌كاتی منداڵ بووندا یان له‌دوای دا له ڕێگای
شیرپێدانیه‌وه
- گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان وه‌كو گورچیله یاخود ئه‌ندامێكی تر له كه‌سێكی تووش بوو بۆ كه‌سێكی ساغ
- له‌ڕێگای ئامێری پیس بوو به‌م ڤایرۆسه وه‌ك ( ئامێری نه‌شته‌رگه‌ری و ئامێری پزیشكی دان و ئامێری شتنه‌وه‌ی گورچیله‌كان و ئامێری خاڵ
كوتان و گوێ سمین یاخود ئامێری قژبڕین له ساڵۆنه‌كان و سه‌رتاشخانه‌و
هه‌ر بوارێكی دیكه كه ئامێری تیژ به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ری پیس بوونی به خوێنی لێبكرێت
).
- له‌ڕێگای به‌كارهێنانی سرنجی پیسه‌وه له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ئالوده‌ی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان بوون.
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشی یه:
-گه‌وره بوونی لیمفه ڕژێنه‌كان به بێ بوونی هۆكارێكی زانراو به‌تایبه‌تی لیمفه ڕژێنه‌كانی مل و بن هه‌نگڵ و ڕان.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆزیاتر له‌یه‌ك مانگ
- هه‌ست به‌ماندووبوونێكی به‌رده‌وام به‌بێ هیچ هۆیه‌كی نه‌خۆشی دیار بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
- كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش و زۆر ئاره‌قكردنه‌وه له‌شه‌ودا هه‌روه‌ها كۆكه‌یه‌كی ووشك له‌گه‌ڵ
هه‌ناسه تووندیدا هه‌وكردنی سییه‌كان كه زۆربه‌ی كات نه‌خۆشی ئایدز
به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات
- ده‌ركه‌وتنی
په‌ڵه‌ی سوور یاخود په‌مه‌یی له‌سه‌ر پێست یان له‌ده‌م و پێڵوه‌كاندا
به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی كه‌ڕووه‌كانی ناوده‌م زۆر به‌تووندی ده‌ست
به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌دا له‌ش ده‌گاته لاوازترین
حاڵه‌ته‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌و میكرۆبه سرووشتیانه‌ی له‌شیش كه‌له‌كاتی
ئاسایدا به‌بێ زیان له‌ناویدا نیشته‌جێن له‌وكاته‌دا ده‌بنه میكرۆبی
دڕنده‌و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر له‌ش. هه‌رچه‌نده ئه‌و میكرۆبه زۆر لاوازیش
بێت.
خۆپاراستن:
- دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسیی نه‌شیاو (لادانه
سێكسییه‌كان) پابه‌ندبوون به ره‌وشته جوانه‌كانی ئاینی ئیسلام كه
مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و پاراستنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه خوای گه‌وره
ئه‌فه‌رموێت ( ولا تقربوا الزنى انة كان فاحشة و ساء سبيلا) (الاسرا‌ء 32)
(ولا تقربوا الفواحش ما ظهر منها وما بطن) (الأنعام 15)،هه‌روه‌ها دكتۆر
(جون او سبورت) سه‌رۆكی لیژنه‌ی قومیی بۆ ئایدز له وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می وڵاتاندا بۆ ئایدز
ده‌ڵێت: (سه‌ركه‌وتووترین ڕێگا بۆ به‌رگری كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه
دووركه‌وتنه‌وه له ڕه‌فتاره گومانلێكراوه‌كان (التصرفات المشبوهه) وه‌ك شزوز و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی سێكسیی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا
- دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رگرتنی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان (مخدرات)
- پاكژكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئامێره جیاوازه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و
ئامێره تیژه‌كانی تر كه به‌كارده‌هێنرێن له صالۆن و سه‌رتاشخانه‌كاندا
- به‌كارهێنانی ده‌ستكێش له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خوێنداو هه‌ر
شله‌یه‌كی له‌شی نه‌خۆشدا به‌تایبه‌تی كارمه‌ندی ته‌ندروستی و تاقیگه و ده‌رزی لێدان و هتد
- پشكنینی خوێن پێش وه‌رگرتنی له‌خوێن به‌خشه‌كان.
- ڕێگرتن له ئافره‌تی تووشبوو به سك پڕبوون و شیر پێدان
- پاكژكردنه‌وه‌ی هه‌ر برینێك له له‌شدا به پاكژكه‌ره‌وه‌ی گونجاو.
تکایە لە
سێکسی حەڕام و ناشیاو دوورکەونەوە.
گانی کچ...
ما را در سایت گانی کچ دنبال می کنید
برچسب : نویسنده : 8mypage0 بازدید : 619 تاريخ : جمعه 9 مهر 1395 ساعت: 19:57