خۆراك بنیاتنانی وزه‌و توانایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌و گرنگ و پێویسته بۆ به‌ده‌ست هێنانی چالاكی
سێكسی له‌ئاكامی وروژاندنی جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی
كه‌سه‌كه په‌نا به‌رێت بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمان و ده‌رزی، بۆیه له‌جیاتی
ئه‌مانه به‌كارهێنانی گیا، میوه، ناوك داره‌كان (جیوب) كه یارمه‌تی ده‌رن بۆ ته‌واوكردنی كرداری سێكسی، لێره‌وه هه‌ندێك بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی
خۆراكتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی گشتگیرن له‌كرداری سێكسدا.
سه‌ره‌تا ڤیتامینه‌كان:ـ
كه‌می ڤیتامینی ((B)) هۆكارێكه بۆ لاوازی سێكسی، چونكه نه‌بونی ئه‌م
ڤیتامینه ده‌ریچه )غده) سێكسیه‌كان لاوازده‌بن، كه‌واته باشتروایه
ئه‌و میوانه و خۆراكانه به‌كاربهێنرێن كه ڤیتامین ((B)) تێدایه .
ڤیتامین (A)
بونی ڤیتامین (A) ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ سوڕی مانگانه لای ژنان و
چالاك كردنی بروستات و گونه‌كان لای پیاوان، بۆیه شه‌ربه‌ت و ڕۆنی جگه‌ری
حوت له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵ كردنیان له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌وات و میوه‌كانه‌وه ده‌بێت
به‌كار بهێنرێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی سوری مانگانه‌و ئه‌وژنانه‌ش كه (یود)
له‌جه‌سته‌یاندا كه‌مه، چونكه كه‌می یود ئه‌بێته هۆی كه‌می خواستی سێكس و هه‌روه‌ها كه‌سه‌كه هه‌ست به‌جێژوه‌رگرتن ناكات له‌كاتی ئه‌نجامدانی
سێكسدا، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه له‌وه‌ختی عاده بونا هه‌ست به
سه‌رئێشه ئه‌كه‌ن و كاتی عاده‌بوونیان جارجار دواده‌كه‌وێت و جارجار پێش
ئه‌كه‌وێت
.
ڤیتامین (G) جی
نه‌بونی ئه‌م ڤیتامینه لای ژنان ئه‌بێته هۆی ئازار‌و نه‌زیف بوون له‌كاتی سێكس كردن .
ڤیتامین (H)
ئه‌م ڤیتامینه ناونراوه به‌ڤیتامینی پیاوه‌تی .
نه‌بوونی ئه‌م ڤیتامینه لای پیاوان ئه‌بێته هۆی نه‌زۆكی بۆیه پێویسته
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ئه‌م ڤیتامینه‌یان تێدایه ڕۆژانه بخورێت
خۆراكه‌كان
(1) خورما
خورما له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانرتر زیارت به‌سوده بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها
هێزی زیاتر به‌جگه‌ر ئه‌به‌خشێت له‌زانستی پزیشكی كۆنیشدا ئاماژه‌ی
پێدراوه كه‌توانای سێكسی به‌هێز ده‌كات .
(2) گێزه‌ر
گێزه‌ر
زۆرترین ڕێژه‌ی ڤیتامین (A) له‌خۆ ده‌گرێت به‌تایبه‌تی گێزه‌ری زه‌رد،
چونكه خانه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامه‌كانی زاوزێ و هه‌روه‌ها
هێلكه‌دان چالاك ئه‌كات ، هه‌رچه‌نده ئه‌م میوه‌یه بخۆیت ئه‌م ڤیتامینه
زیاتر كاربگه‌ری جێئه‌هێڵێت .
(3) مه‌عده‌نوس
ڕۆنی مه‌عده‌نوس
چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی ده‌كات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئازار‌و پێشكه‌وتن و
دواكه‌وتنی (عاده ) واته سوڕی مانگانه‌ی خوێن به‌ربوون لای ژنان ده‌كات .
(4) خاس
مسریه‌كان وای داده‌نێن كه‌ڕوه‌كی خاس به‌هێزی بۆ بواری سێكس دێنێت ، ڕۆنی خاس ڤیتامینی (H ) تێدایه كه‌ده‌رمانی چا ره‌سه‌ر كردنی نه‌زۆكیه لای
ژنان و پیاوان .
(5) كه ره‌وز
كاریگه‌ر بۆ حاڵه‌تی وروژاندنی سێكسی هه‌یه‌و به‌ڵام نابێ دایكی شیرده‌ر به‌كاری بهێنێت چونكه شیری دایك لاواز ده‌كات .
( 6 ) هه‌نگوین
هه‌نگوین سێكس چالاك ده‌كات، چونكه ڤیتامین (H ) تێدایه .
(7) ماسی
ماسی و بونه‌وه‌ره‌كانی ناو ده‌ریا وه‌ك و جمبری و سركانی ده‌ریا زۆرش ین
ڕێژه‌ی ( یود ) له‌جه‌سته‌یاندا هه‌یه یۆدیش ڕه‌گه‌زێكی گرنگه
له‌به‌جێگه‌یاندنی كرداری سێكس .
( 8 ) زنزه‌فیل
وزه‌ی كرداری سێكس زیاد ده‌كات چونكه رژێنه‌ره‌كان چالاك ده‌كات .
لەگەل ئێمە بن.
بە نوێترین زانیاری سێکسی
www.mypage.blog.ir
fb.com/gankirdin99